📢 هەلی کار – بەڕێوەبەری فرۆشتن (Sales Manager)
کۆمپانیای کوکب الجمال، کە لە بواری جلوبەرگدا کار دەکات، بەدوای بەڕێوەبەرێکی فرۆشتنی شارەزا و کارامە دەگەڕێت بۆ سەرپەرشتیکردنی تیمی فرۆشتن و بەرەوپێشبردنی فرۆشتن.
پێداویستییەکان:
کەمتر نەبێت لە ٥ ساڵ ئەزموون لە بواری فرۆشتنی جلوبەرگ.
توانای باش لە قسەکردن و نووسینی زمانی عەرەبی.
خاوەنی سەیارەی تایبەت بێت.
توانای بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی تیمی فرۆشتن.
لێهاتوویی لە دانانی ئامانجی فرۆشتن و گەیشتن پێی.
توانای گفتوگۆ و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار و دابینکەرەکان.
ئەرکە سەرەکییەکان:
سەرپەرشتیکردنی کارەکانی ڕۆژانەی فرۆشگا و تیمی فرۆشتن.
چاودێریکردنی ستۆک و هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کۆگا.
دروستکردن و پاراستنی پەیوەندی باش لەگەڵ کڕیارەکان.
ئامادەکردنی ڕاپۆرتی فرۆشتنی هەفتانە و مانگانە.
بەدواداچوونی ئامانجەکانی فرۆشتن و پێشنیارکردنی ڕێگاکانی باشترکردن.
📩 ناردنی CV:
📞 07504462573
📧 info@kawkabaljmal.com
Monthly based
Erbil
Erbil